zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ماکسیم پرێڤۆ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە.

هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەلجیکا کردەوە، بە تایبەتی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانی.

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە پێکدادان و پەرەسەندنە سەربازییەکانی دۆخی سووریا و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش دەربڕی و جەختیان لە بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانە کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حیزبوڵڵا داوای لە ئەفسەرانی سوپای پاسداران کردووە لوبنان بەجێ بهێڵن

سەڵاح

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا 350 ئەندامی ئێستا و پێشووی پەرلەمان بەربژێرن

یاسین

ئاماری چالاکییەکانی دژ بەماددەی هۆشبەر: لە ماوەی حەوت مانگدا ٥٣٨ کەس دەستگیرکراون

سەڵاح