zagros news agency

ئیلۆن ماسک داوای قەرەبووی ١٣٤ ملیار دۆلار دەکات

 

ئیلۆن مەسک بەردەوامە لە هەرەسان کردنی کۆمپانیای open AI ئەمەش دوای ئەوەی لە سالی 2018 کۆتای بە هاوبەشی هێنا لەگەل ئەم کۆمپانیایە بەلام لەئێستادا بەڵگەنامەیەکی فەرمی پێشکەشی دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا کردووە و داوای 134 ملیار دۆلار دەکات لە کۆمپانیای OpenAI و Microsoft.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە لە ساڵی 2015 یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئەم کۆمپانیایە بەلام لە ئێستادا بەهۆی گۆڕینی مۆدێلی کارکردنەکەی و چوون بۆ ڕێڕەوی بازرگانی، نرخی کۆمپانیاکەی لە نێوان 65.5 ملیار بۆ 109.4 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە هەروەها لە بەڵگەنامەکەدا باس لەوە کراوە کە Microsoft، وەک هاوبەشی سەرەکی OpenAI، توانراوە لە نێوان 13.3 ملیار بۆ 25.1 ملیار دۆلار سوود و دەستکەوت بەدەست بهێنێت بەمەش دەبێت ماسک قەرەبوو بکرێت هەروەها لە بەرامبەردا OpenAI لە بەیاننامەیەکدا داواکارییەکانی ئیلۆن مەسکی بە «داوایێکی ناجدی» ناونراوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەڵمەتی هەراسانکردن و فشار نان کە مەسک دژی کۆمپانیاکە دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق دۆسیەیەکی دادگایی لە پاریس بە بەهای 49 ملیۆن دۆلار بردەوه

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە نۆتینگهام دۆڕا

یاسین