پەیامى پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاینى ئێزدى
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی نوێی خوشک و برایانی کوردى ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی لە میر و کەسایەتی و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی ڕووحانی ئایینی ئێزدی و سەرجەم ئێزدیانی کوردستان و جیهان دەکەین و، هیواخوازین ئەو جەژنە بە خۆشی و ئارامی و ئاسودەیى بەسەربەرن.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر پاراستن و بەهێزترکردنى کولتوورى پێکەوەژیان و برایەتى نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و ئایینزا و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەینەوە لە پێناو خۆشگوزەرانى هاووڵاتیان و ئایندەیەکی ڕۆشنتر و دەستکەوتی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی بۆ خواست و ویستی ڕەوای خوشک و برایانی کوردى ئێزدی دووپات دەکەینەوە لە چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی شنگال بەتایبەتی و ئەو ناوچە و شوێنانەی دەوروبەری بە گشتی و ئاوەدانکردنەوەیان و، قەرەبووکردنەوەى ماددى و مەعنەوى زیانلێکەوتوان و دووبارە نەبوونەوەى نەهامەتییەکان و، دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانی بۆیان.
جارێکی دیکە جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاینى ئێزدی پیرۆز دەکەین و ئومێدی بەختەوەری و شادی بۆ هەموولایەک دەخوازین.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٧ی نیسانی ٢٠٢٤