بەفەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بە شکاندنی بڕی گرێبەستی (درۆ فێرناندێز)ی ئیسپانی یاریزانەکەی ئەمڕۆ گواستەوە ڕیزەکانی یانەکەی.
درۆ ماوەیەکە لەگەڵ بەرپرسانی یانە پاریسیەکە لە گفتوگۆیە و ئەمڕۆش یاریزانەکە سەفەری پاریسی کرد بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی و ئیمزا کردنی گرێبەستەکە،بەڵام تاکو ئێستا وردەکاری تەواوی گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە.
دۆر فێرناندێز لەدایکبووی 12ی مانگی یەکی ساڵی 2008،هەر لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا هەنگاوی بەرەوپێش ناوە و دەمێکە بەدوای دەرفەتی یاری کردن لەیانەیەکی گەورە دەگەڕێت،وە لەکۆتاییدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان گەیشتە ڕێککەوتن.
“سەرکار ڕێبوار”

