zagros news agency

چەکدارە ئیسلامییەکان لە کۆنگۆ ٢٥ کەسیان کوشت

 

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، چەکدارە ئیسلامییەکان لە کۆنگۆ لە هێرشێکدا ٢٥ کەسیان کوشت. بەرپرسانی کۆنگۆ لەم باریەوە ڕایانگەیاند ئەم هێرشە لە پارێزگای «ئیتوری» لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕووی داوە.
ئەندامانی گرووپی چەکداریی «هێزە دیموکراتیکە یەکگرتووەکان» (ADF) هێرشیان کردووەتە سەر گوندێک و دوای کوشتنی ٢٥ کەس لە دانیشتووانی گوندەکە، لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون.
شایانی باسە گرووپی ئیسلامیی «هێزە دیموکراتیکە یەکگرتووەکان»، چەکدارانی یاخیبووی «ئێم ٢٣» و گرووپە چەکدارە یاخیبووەکانی دیکە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاروان هەورامی بەرهەمێکی نیشتمانی بڵاودەکاتەوە و ژیریی دەستکردی تێدا بەکارهێناوە

ART

درۆنێک لەناو بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل کەوت

دڵشاد

له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و سلێمانی به‌فر ده‌بارێت

سەڵاح