zagros news agency

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران: گوشارە ئابوورییەکان بەشێکن لە «شەڕی ١٢ ڕۆژە»

 

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر وڵاتەکەی بە قۆناغێک لە «شەڕی ١٢ ڕۆژە» دەزانێت. غوڵامحوسێن موحسێنیی ئێژەیی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای دەسەڵاتی دادوەریدا، وێڕای ڕەتکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، سەبارەت بەم شەڕە گوتی: دوژمنان لە میانەی دانوستاندا هێرشیان کردە سەرمان و دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییان لە ناوخۆی ئێراندا دروست کرد، ئێستا بەتەمای بەرپاکردنی شەڕێکی بەربڵاو و سەپاندنی سزای ئابوورین.

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئاماژەی بە گواستنەوەی هێزێکی زۆری سوپای ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا و ئەمەی بە شەڕی دەروونی وەسف کرد.

ئێژەیی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە خۆپێشاندانەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی کرد و، هاوکات لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە ناڕازییانی بە «تیرۆریست و ئاژاوەگێڕ» ناو برد، ڕایگەیاند: دادگاییکردن و سزادانی ئاژاوەگێڕان گرنگە و لەوەش گرنگتر بەرەنگاربوونەوەی سەرچاوە سەرەکییەکانی ئەم ئاڵۆزییانەیە.

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران پێشتریش سەبارەت بە سزادانی بەندکراوانی ئاڵۆزییەکان گوتبووی: ئەو بەندکراوانەی تاوانەکانیان بەڵگەمەندە، پێویستە لە سزادانیاندا پەلە بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی نەسڕ بۆندێکی مێژوویی ڕاگەیاند

یاسین

‎ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی موچەی فەرمانبەران

گوران

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح