zagros news agency

کەشناسی هەرێم : لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ‌ 29-01-2026

کەش / ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچر لە هەندێک ناوچە بەلام لە ڕۆژهەلات و باکووری ڕۆژهەلاتی هەرێم ( ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ) نمە باران و بارانی مامناوەند تا کاتەکانی ئێوارە بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت . لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکان .

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10– 20) کم/ک .

ئاراستەی با / باکوورى خۆرئاوا دەبێت .

مەوداى بینین / 6 – 8 کم دەبێت لە کاتی بوونی تەم لە نیوان 1 – 2 کم

پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەولێر : 12 پلەی سیلیزی

پیرمام : 8 پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

دهۆک : 12 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی

 

سبەى هەینی ‌ 30-01-2026

کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا . سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکووری هەرێم باران بارین دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت .

خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10– 20) کم/ک .

پلەی گەرما/ کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 14 پلەی سیلیزی

پیرمام : 9 پلەی سیلیزی

سۆران : 6 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی.

 

 

29-01-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە ٦٠٠ دیلی دیکە لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا ئاڵوگۆڕ کران

سەڵاح

سەربازێکی ئەمەریکا: کۆمپانیا سەربازییە ئەمەریکیەکان هاووڵاتیانی سڤیلی عێراقیان کوشتووە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. لیل ڕیکۆردەکەی ریالی شکاند و شکستی پێهێنا

یاسین