zagros news agency

هۆشیار زێباری:رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە بەرهەمی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بوو

 

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژمار خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسویەتی: ئەو رێککەوتنەی لە نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هاتە ئاراوە، دەرئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سووریایە.
زێباری ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەنگاوە گرنگە، بەرهەمی هەوڵ و پەیوەندییە بەردەوامەکانی نوێنەری ئەمریکا بووە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی گفتوگۆی بنیاتنەر لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بە مەبەستی رەواندنەوەی نیگەرانییەکان.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هۆشیار زێباری جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی ئەم دەستپێشخەرییە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە کە دەسەلمێنێت هەرێمی کوردستان خاوەنی پێگەیەکی بەهێز و رۆڵێکی ئەرێنی و بنیاتنەرە لە پرۆسەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا.

ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی، ئەوەشی روون کردەوە، کە ئەم جۆرە لێکگەیشتنانە دەچنە خانەی بەرژەوەندیی باڵای سەرجەم گەلانی ناوچەکە و هەنگاوێکی کردەیین بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و پاراستنی ئاشتیی هەرێمی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پارێزگای نەجەف خەڵک لەبەر بێ‌کارەبایی دێنە سەر شەقامان

یاسین

مه‌سرور بارزانی: به‌هۆی خۆسه‌پێنیی گرووپه‌ چه‌كــداره‌ نایاساییه‌كان،‌ خوشك وبرا ئێزدیه‌كانمان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانیان

سەڵاح

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد؛ بڕگەیەکی لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێم بوو

یاسین