ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركووك كرد

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له‌ هونه‌رمه‌ند، نەژاد نه‌جم، سه‌رۆكی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركووك كرد.

له‌ دیدارێكدا، نەژاد نه‌جم، سوپاسی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی كرد له‌ به‌رامبه‌ر پشتیوانیی به‌رده‌وامی بۆ سه‌رخستنی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركووك.

له‌ به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان جه‌ختیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌ت به‌ ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت پشتیوانی چالاكییه‌ رۆشنبیری و هونه‌رییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان بكات.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌ت به‌ گرنگییه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ پڕۆژه‌ هونه‌ری و كولتووری و رۆشنبیرییه‌كانی هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیرانی كه‌ركووك.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی “The Boogeyman” لە سینەماکاندا

ART

ماڵی کولتووری جەلال بەیار کرایەوە

ART