zagros news agency

لە ئیسرائیل سێ کەس لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژران

ژمارەی قوربانییانی ڕووداوی تەقەکردن لە گوندی “سەواعید حەمیرە” لە ناوچەی جەلیلی خواروو لە باکووری ئیسرائیل، بۆ سێ کەس بەرز بووەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “تایمز ئۆڤ ئیسرائیل”، دوو کەس لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و قوربانیی سێیەم کە بە سەختی بریندار بوبوو، دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە؛ هەر سێ قوربانییەکە پیاو بوون.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، شەپۆلی تاوانە توندوتیژەکان لە ناوچە عەرەبنشینەکانی سەرتاسەری ئیسرائیل ڕوو لە زیادبوونە.
ساڵی ڕابردوو خوێناویترین ساڵ بوو بۆ کۆمەڵگەی عەرەبی لە ئیسرائیل و ٢٥٢ کەس لە ڕووداوی توندوتیژیدا گیانیان لەدەست دا.
ئەم بابەتە ڕەخنەکانی لە ئەدای دامەزراوە ئەمنییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد کردووە و زۆرێک لە سەرکردە عەرەبەکان، هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا بە کەمتەرخەمی و بێباكی بەرانبەر دۆخەکە تۆمەتبار دەکەن.
هەندێک لە ڕەخنەگران، ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی توندڕەو، بە بەرپرسیار دەزانن لە خراپبوونی دۆخەکە.
بەپێی نووسینی “تایمز ئۆڤ ئیسرائیل”، لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە کە ناوبراو دەستبەکار بووە، ڕێژەی کوشتن لەناو کۆمەڵگەی عەرەبیدا دوو هێندە زیادی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای جەژن پارەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

یاسین

سەرۆکی ئەمەریکا: ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئێران نزیکە

سەڵاح

تورکیا… رێگری له‌ چالاکییەکانی جەژنی کرێکاران لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ ده‌كرێت

سەڵاح