ئەستێرەی جیهانی تایلۆر سویفت جارێکی دیکە بووەوە چەقی سەرنجی میدیاکان، ئەمەش دوای دەرکەوتنە لەناکاوییەکەی لە ئاهەنگی دوای دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامیدا. سویفت بە فەرمی وادەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی نوێی گۆرانی “Opalite”ی ڕاگەیاند، بووە هۆی دڵخۆشییەکی زۆری هەوادارانی دوای ماوەیەک لە دابڕان.
ئەم گەڕانەوەیە بێ دەنگۆ نەبوو؛ هەندێک لە هەژمارەکانی نێو پلاتفۆرمیX بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەستێرەیەکی پلە یەک پارە دەدات بۆ ئەوەی لە تڕێند بێت، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی سویفت دەیەوێت سەرنجەکان لە کێشەی نامە دزەپێکراوەکانی لەگەڵ “بلەیک لایڤلی” دووربخاتەوە، تێیدا هێرش کراوەتە سەر “جاستن باڵدۆنی“.
لە بەرامبەردا، هەوادارانی سویفت بەرگری لێ دەکەن و دەڵێن بوونی ئەو لە تڕێند بەهۆی پەرۆشی خەڵکە بۆ کلیپە نوێیەکەی نەک پارە.
هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە تراڤیس کێڵسی دەستگیرانی لە پۆدکاستی “Not Gonna Lie” دەربکەوێت. هەرچەندە سویفت بە زیرەکی لە بازاڕکردندا ناسراوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت پارەی بۆ تڕێند دابێت.
لە پشت پەردەشەوە، باس لەوە دەکرێت پەیوەندی سویفت و بلەیک لایڤلی تێکچووە و تەنانەت لە لیستی بانگهێشتکراوانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەشی دەریهێناوە.

