zagros news agency

سەرۆکی ئێران: دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا هەنگاوێک بووە بەرەو پێشەوە

 

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بە باش وەسف کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، 8-2-2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە کۆنفرانسێک لە ئێران گوتی: “گەلی ئێران وەڵامی رێز بە رێز دەداتەوە و زمانی هەڕەشەکردن بە هێز قبووڵ ناکات.”

هەروەها پزیشکیان دووپاتی کردەوە، دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دەربارەی دۆسیەی ئەتۆمی، هەنگاوێک بووە بەرەو پێشەوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە “هەمیشە گفتوگۆ ستراتیژی وڵاتەکەی بووە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە”.

راشیگەیاند، لۆژیکی ئێران لە پرسە ئەتۆمییەکاندا پشت دەبەستێت بەو مافانەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیدا هاتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا و عێراق له‌سه‌ر کۆتاییهاتن بە ئەرکی هاوپەیمانان ڕێككه‌وتن و واده‌یه‌كیان دیاری كرد

سەڵاح

دژەتیرۆری كوردستان: له‌ سه‌ید سادق به‌ هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ كوژران

سەڵاح

بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا

سەڵاح