zagros news agency

هالی بێری هێرش دەکاتە سەر گاڤین نیوسۆم بەهۆی “بەڵێنە درۆینەکانی”

ئەستێرەی جیهانی هالی بێری، ڕەخنەی توندی لە گاڤین نیوسۆم، حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیا گرت، بەهۆی ئەوەی بەڵێنەکانی سەبارەت بە باشترکردنی چاودێری تەندروستی ژنان لە تەمەنی نائومێدیدا جێبەجێ نەکردووە.

بێری ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای لێدوانە میدیاییەکانی نیوسۆم بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەنراوە.

ناکۆکییەکە لەسەر “یاسای یەکسانی چاودێری تەمەنی نائومێدی”یە کە بێری داکۆکی لێدەکات، بەڵام نیوسۆم بەهۆی تێچووی زۆرەوە ڕەتیکردەوە.

بێری هۆشداری دا بە نیوسۆم و گوتی: “ناتوانیت پشتگوێمان بخەیت، خەبەرت بێتەوە گاڤین”.

ئەو ئەکتەرە جەختی کردەوە، یەک لەسەر شەشی ژنان بەهۆی نیشانەکانی ئەم تەمەنەوە ناچارن کارەکانیان بەجێبهێڵن، ئەمەش زیان بە ئابووری و کۆمەڵگە دەگەیەنێت و پێویستە وەک قەیرانێکی تەندروستی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کتێبی “بارودۆخی کارگێڕی قەزای گوڵعەنبەر” ناسێندرا

ART

لە ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی شێخان تۆڕی میدیایی شێخان راگەیەندرا

ART

داهاتی “The Pope’s Exorcist” لە سینەماکاندا

ART