zagros news agency

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ نووری عوسمان

 

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵی بەڕێز (د.نووری عوسمان)

 

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو، خاتوو

(زەکیە ئەمین عەبدولڕەحمان) مان پێگەیشت، بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ئێوەی هێژا و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

 

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە بەڕێزتان و کەسوکار و دۆست و خزمانی خانەوادەکەتان و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ی شوباتی ۲۰۲٦

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندێکی ئەمنی لە بەغداوە بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر

سەڵاح

گەشتی ئاسمانیی لە نێوان سووریا و بەحرەین دەست پێدەکەنەوه‌

سەڵاح

هەولێر … براوەكانی  دوازدەهەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی خەڵات كران

سەڵاح