zagros news agency

ترەمپ پڕۆژەیاسای پاراستنی ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرشێکی توندی کردە سەر سیستەمی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی و بە “گاڵتەجاڕییەکی جیهانی” وەسفی کردن.

ترەمپ داوای لە کۆمارییەکان کرد بەپەلە پشتگیری لە پڕۆژەیاسایەکی نوێ بکەن بە ناوی “SAVE AMERICA ACT” (یاسای پاراستنی ئەمریکا)، بە مەبەستی گۆڕینی بنەڕەتیی شێوازی دەنگدان و ڕێگریکردن لەوەی کە بە “دزینی دەنگەکان” ناوی برد.

پڕۆژەیاسای پێشنیارکراوی ترامپ سێ مەرجی سەرەکیی لەخۆ دەگرێت:

یەکەم، پابەندکردنی هەموو دەنگدەران بە نیشاندانی ناسنامەی فەرمی لە کاتی دەنگداندا.

دووەم، سەلماندنی هاووڵاتیبوونی ئەمەریکی وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران.

سێیەم، قەدەغەکردنی دەنگدان لە ڕێگەی پۆستەوە، جگە لەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی، کەمئەندامی، ئەرکی سەربازی یان گەشتکردنەوە ناتوانن ئامادە بن.

ترەمپ لە پەیامێکی هۆشداریدا، جەختی کردەوە کە چاکسازی لە سیستەمی هەڵبژاردن بۆ ئاییندەی وڵاتەکە چارەنووسسازە و ڕایگەیاند: “یان ئەم کێشەیە بە تەواوی چاک دەکەینەوە، یان ئەوەتا چیتر وڵاتێکمان نامێنێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆمۆ: پلانێک هەیە بۆ هەناردەکردنی ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بە هاوکاری کۆمپانیا جیهانییەکان

یاسین

ئەمریکا: لە سێ هەفتەدا زیاتر لە 8 هەزار پێگەی سەربازیی ئێرانمان کردووەتە ئامانج

یاسین

ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خاوەنداریەتی یاریگای سان سیرۆ دەدرێت

یاسین