zagros news agency

بارسێلۆنا سەرۆکی نوێی یانەکەی دیاریکرد

 

دوای ئەمڕۆ نیوەڕۆ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی یانەی بارسێلۆنا دەستی لەکاری سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا کێشایەوە،یانەی بارسێلۆنا دەستەیەکی کارگێڕی نوێی دیاریکرد،کە گرنگترینیان سەرۆکی یانەکە بوو بۆ شوێنی خوان لاپۆرتا.

ڕافایل یوست بەفەرمی بووە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەڵام بەشێوەیەکی کاتی ئەو پۆستە دەدرێتە یوست ئەمەش تاکو هەڵبژادنی دەستەی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا،کە بڕیارە لە 15ی مانگی 3ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی لاپۆرتا ئەمە وەک جۆرێک لەخۆ ئامادە کردن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا لێکەدرێتەوە و لاپۆرتا دەیەوێت جارێکی دیکەش وەکو سەرۆکی یانەکە دەست بەرکاربێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مان سیتی گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

یاسین

مباپێ لە یەکەم وەرزیدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە کلاسیکۆ تۆمار دەکات

یاسین

ئەستێرەیەکی پێشووی ئیتاڵیا “ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە بۆ ئینتەرمیلان زۆر قورسە.”

یاسین