zagros news agency

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند،کە بۆیاری چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید ناتوانێ بەشداری بکات.

بەپێی بەیاننامەکەی بارسێلۆنا بێت مارکۆس ڕاشفۆردی ئەستێرەی ئینگلیزی یانەکە بەهۆی هەبوونی ئازار لە ئەژنۆیدا خراوەتە بەردەم چارەسەری پزیشکی و ناتوانی بۆ یاری شەوی پێنج شەممە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری بکات.

مارکۆس ڕاشفۆرد گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە بەشێوەی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە،لەکۆی 35 یاری لەگەڵ بارسا خاوەنی 12 گۆڵ و 10 ئەسیستە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

قەیرانی ئاو و کارەبا: لە ١٧ پارێزگای ئێران دەوامی فەرمی ڕاگیرا

سەڵاح

پزیشکیان: پێشوازی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: چوار گرووپی حەشدی شەعبی دەخرێنە لیستی تیرۆر

سەڵاح