zagros news agency

هاکان فیدان: فراوانکردنی گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا بۆ مووشەکان مەترسیی جەنگ‌ی لێدەکەوێتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند ئەمەریکا وەک دەردەکەوێت «ئامادە»ی قبووڵکردنی ئاستێکی دیاریکراو لە پاککردنەوەی ناوەکیی ئێرانە، بەڵام فراوانکردنی بابەتی گفتوگۆکان بۆ مووشەکە بالیستیکییەکان «هیچ ئەنجامێک جگە لە جەنگ نابێت».
فیدان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینشناڵ تایمز لە ی شوباتی ٢٠٢٦ گوتی ئەمەریکاییەکان لەچوارچێوەیەکی ڕووندا ئامادەن ئاستێک لە پاککردنەوەی ئێران قبووڵ بکەن.
ئەو گوتی ئێرانییەکان گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە دەبێت ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکا بکەن و لە هەمان کاتدا ئەمەریکا دەزانێت ئێران بۆ دانووستان سنووی تایبەتیی خۆی هەیە.
فیدان هەروەها گوتی ئێران ڕاستگۆیانە خوازیاری ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینەیە و دەتوانێت وەک ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ سنوورێک لەسەر پاککردنەوە قبووڵ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو هێرشی درۆنی لە ئیدلب کوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ پارێزگارى دهۆك ده‌كات

یاسین

سلێمانی.. ئه‌و بكوژانه‌ی هاووڵاتییەكیان كوشت و خستبوویانه‌ سه‌ندوقی ئۆتۆمبیل، دەستگیر كران

سەڵاح