zagros news agency

بریتنی سپێرز مافی گۆرانییەکانی بە ملیۆنان دۆلار دەفرۆشێت

بریتنی سپێرز ئەستێرەی جیهانی پۆپ، تەواوی مافی گۆرانییەکانی(Catalog) بە کۆمپانیای “Primary Wave” فرۆشت.

هەرچەندە بڕی پارەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام شارەزایان دەڵێن نرخەکەی دەگاتە سەدان ملیۆن دۆلار، کە هاوشێوەی گرێبەستەکەی جەستن بیبەرە لە ساڵی 2023.

ئەم گرێبەستە گۆرانییە هەرە بەناوبانگەکانی وەک “Baby One More Time”، “Toxic” و “Oops!… I Did It Again” لەخۆدەگرێت کە مێژووی موزیکی پۆپیان لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا گۆڕی. سپێرز خاوەنی مافی نووسینی نزیکەی 40 گۆرانییە لەوانە“Everytime” .

کۆمپانیای پڕایمەری وەیڤ کە ئێستا مافی بەرهەمەکانی بریتنی بەڕێوەدەبات، یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهان و مافی گۆرانیبێژانی وەک باب مارلی و ویتنی هیوستن و پرێنسی لایە.

ئەم مامەڵە داراییە گەورەیە وەرچەرخانێکی نوێیە لە ژیانی هونەری و دارایی بریتنی سپێرزدا دوای ساڵانێکی زۆر لە ململانێی یاسایی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

هێرشیک بۆ سەر باشووری حەلەب ٣٦ کوژراوی لێکەوتەوە

سەڵاح

زەیدی بڕیاریدا: کارتی نیشتمانی دەبێتە بنەمای سەرەکی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو

سەڵاح