ئه‌مڕۆ گۆته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سامان سیوه‌یلی، له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی کاتی بەشەوانەکان لە قوتابخانە حکومیی و ناحکومییەکان (جگە لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان) بۆ (٣٥) خولەک.
وتیشی، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ گشتاندنێک ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کرا.


