ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد:
• پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ: سەپاندنی ڕەسمی گومرگی بە ڕێژەی 20% لەسەر پەرداخی کاغەزی هاوردەکراو بۆ ماوەی 4 ساڵ، بە ئامانجی پشتگیریکردنی پیشەسازی ناوخۆیی.
• کۆنترۆڵکردنی نرخ: ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بازرگانی بۆ چاودێریکردنی وردی نرخی کەلوپەلی بەکاربردن لە بازاڕەکاندا لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا و ڕێگری لە قۆرخکاری.
• کەرتی وزە و تەندروستی: دابینکردنی سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەکان بە شێوەی قەرز (بە قیست) تا پەسەندکردنی بودجەی 2026، و هەروەها دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا.
• پەروەردە و خوێندنی باڵا: ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی خزمەتی زانکۆ و بەستنەوەی بە ڕێژەی وانەوتنەوە و پێویستیی کردەییەوە.

