zagros news agency

زێندایا و ڕۆبێرت پاتینسن لە پڕۆژەیەکی تەمومژاویدا

کۆمپانیای A24 کەمپەینێکی بانگەشەی جیاوازی بۆ فیلمی “The Drama” دەستپێکردووە کە زێندایا و ڕۆبێرت پاتینسن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.

فیلمەکە باس لە نهێنییەکی مەترسیدار دەکات کە هەڕەشە لە هاوسەرگیری دوو گەنج دەکات.

کۆمپانیاکە ماڵپەڕێکی تایبەتی دروست کردووە کە کاتژمێرێکی تێدایە و بەرەو دواوە دەژمێرێت بۆ ڕۆژی “هاوسەرگیرییەکە” کە مەبەست لێی کاتی نمایشکردنی فیلمەکەیە لە ٣ی نیساندا.

نەبوونی زێندایا و پاتینسن لە میدیاکان و نەبوونی حساباتی سۆشیال میدیا بۆ پاتینسن، وایکردووە تەمومژ و جۆش و خرۆشێکی زۆر بۆ فیلمەکە دروست بێت.

ئەمە یەکەم پڕۆژەیە لە نێوان سێ فیلمدا کە بڕیارە ئەمساڵ ئەم دوو ئەستێرەیە بەیەکەوە کۆبکاتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر.. لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێزلێنان لە ژمارەیەک هونەرمەند و کەسایەتی دیاری ئەدەبی و هونەری کرا

سەڵاح

فیلمی «Seven Dogs» لە یەکەم ڕۆژی جەژندا داهاتێکی پێوانەیی تۆمارکرد

ART

عامر خان پەردە لەسەر قۆناغێکی سەختی ژیانی لادەدات

ART