zagros news agency

هەرێمی کوردستان دەچێتە کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی

 

بەمەبەستی فراوانکردنی ئاسۆی بازرگانی و رەخساندنی هەلی نوێ بۆ وەبەرهێنەران، شاندێکی باڵا لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆنفرانسی  وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی دەكات.

بەپێی راگەیاندراوێكی ژووری  بازرگانی هەولێر، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر دیدارێکی ڤیدیۆیی (ئۆنلاین)ـی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی ژنانی وەبەرهێنەری عەرەبی ئەنجامداوە و بڕیاردراوە بەشداری  كۆنفراسنی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی بكەن,

ئاماژە بەوەش دراوە، د. هدی یسی، سەرۆکی یەکێتی ژنانی وەبەرهێنەری عەرەبی، گفتوگۆیان کردووە لەسەر رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەک

سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر تیشکی خستە سەر هەلەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکان و ئەو تایبەتمەندی و ئاسانکارییانەی کە هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنەرانی دەرەکی دابینی دەکات.

بەپێی راگەیاندراوەكە، داوەتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر کرا بۆ بەشدارییکردن لە “کۆنفرانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی نێودەوڵەتی.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، سەرۆكی ژووری بازرگانی بە خۆشحاڵییەوە داوەتنامەکەی قبوڵ کرد و رایگەیاند: “ژووری بازرگانی هەولێر بە شاندێکی باڵا لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی ئەم کۆنفرانسە گرنگە دەکات، بە ئامانجی دروستکردنی پردی پەیوەندی و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان لەگەڵ کۆمپانیا عەرەبی و ئەفریقییەکان.

بڕیارە ئەمساڵ کۆنفڕانسی وەبەرهێنانی عەرەبی – ئەفریقی، لە تونس بەرێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ بەڵێنێک بە پێرێز دەدات

یاسین

وەزارەتی پەروەردە پشووی قوتابخانەکانی راگەیاند

یاسین

به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری توندی به‌ عێراق داوه‌

یاسین