zagros news agency

 

یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند، نیگەرانە لەوەی ئەگەر گرژییەکان لەگەڵ ئێران پەرە بسێنن، ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ژێرخانی وڵاتەکەی.

وەزیری دەرەوەی لوبنان لە جنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: “نیشانەگەلێک هەن کە دەریدەخەن ڕەنگە ئیسرائیلییەکان لە حاڵەتی توندتربوونی گرژییەکاندا، هێرشی زۆر سەخت ئەنجام بدەن کە ژێرخانی ستراتیژیی وەک فڕۆکەخانەکانیش بگرێتەوە.”

لە کاتێکدا نیگەرانییەکان لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیاتر بووە، ویلایەتە یەکگرتووەکان دوێنێ ڕایگەیاند کە کارمەندە ناپێویستەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەکێشێتەوە.

حزبوڵڵای لوبنان کە هاوپەیمانی ئێرانە، پێشینەی هێرشکردنە سەر ئامانجە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکانی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەممەد بن سەلمان سەردانی واشنتن دەکات و کۆمەڵێک ڕێککەوتنی ستراتیژی بەرگری واژۆ دەکەن

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

یاسین

مانۆڕی هاوبەشی سەربازیی ئێران و ڕووسیا بەڕێوە دەچێت

یاسین