zagros news agency

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین هەرچی زووترە لەگەڵ ئەمریکا بگەینە ڕێککەوتن

 

مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە بەرەبەری گەڕی سێیەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئامادەین هەرچی زووترە بگەینە ڕێککەوتن و هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی ئەمە ڕوو بدات.”

 

تەخت ڕەوانچی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا وتی: “بە لای ئێمەوە ئەمە قومارێکی ڕاستەقینەیە. هیوادارین شتی وا ڕوو نەدات، بەڵام لە هەر دۆخێکدا، ئەگەر هێرش یان دەستدرێژییەک بکرێتە سەر ئێران، ئێمە بەپێی پلاندانانی بەرگریی خۆمان وەڵام دەدەینەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: تەمەنی تووشبووانی ئۆتیزم 14 ساڵ لە خەڵکی ئاسایی کەمترە

یاسین

وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی دەستپێکردەوە

سەڵاح

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا و ئێراندا هه‌یه‌، ئەمەریکا هۆشداری داوەتە وڵاتێكی ئه‌فریقی

سەڵاح