zagros news agency

تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی زیندانییەکانی لە عێراق نیشان دەدات

 

ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو هاووڵاتییە تورکانەی کە لەم دواییانەدا لە سووریاوە ڕادەستی عێراق کراون.

لە لایەن خۆیەوە، ئەعرەجی جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تيرۆر و داوای لە وڵاتان کرد بەرپرسیارێتی یاسایی و مرۆیی خۆیان هەڵگرن و ڕەعایا زیندانییەکانیان لە عێراق بکشێننەوە. هەردوولا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکەش کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ قوتابخانەی ئەحمەدی خانی له‌ هه‌ولێر

سەڵاح

کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

سەڵاح

وەزیرێکی ئیسرائیل : سنورەکانی رێکەوتن نامەی سایکس- پیکۆی ١٩١٦ بێ مانان

گوران