zagros news agency

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شاعیری ناودار ڕەفیق سابیر دەکات

 

بۆ کۆچی دواییی شاعیری ناودار و نووسه‌ر و ڕووناکبیری دیاری کوردستان، خوالێخۆشبوو ڕەفیق سابیر، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و تەواوی نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین.

خوالێخۆشبوو ڕەفیق سابیر، به‌ كار و به‌رهه‌مه‌كانى، خزمه‌تێكى به‌رچاوى وێژه‌ و ڕۆشنبيريى كوردى كردووه‌ و يادى بۆ هه‌ميشه‌ به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌. لە خودای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/28

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی چاكسازی توركمان: شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه‌ زیاتر ئاڵۆزتر ده‌كات

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی حزبی متحدون دەکات

دڵشاد

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ قوربانی ده‌دات

یاسین