راویژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتووی په‌یره‌وی كردووه له دروستكردنی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه و به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌مێنێته‌وه.
بابه‌كر زێباری، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌داخه‌وه شه‌ری ئیسرائیل و ئێران ده‌ستی پێكردووه و دیارنییه كه‌ی ته‌واو ده‌بێت شه‌ره‌كه قورسه ئامێری جه‌نگی پیشكه‌وتوو به‌كارده‌هێنرێت، هیوادارین كوردستان پارێزراوبێت له‌م جه‌نگه چونكه هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی نه‌رم و ئاشتی و دیالۆگی هه‌ڵبژاردووه و په‌یامی ئاشتی هه‌بووه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئیتر قۆناغه واده‌خوازێت كۆتایی بێت به هێزی حزبی و چه‌كداری ئه‌م و ئه‌و و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ رووبه‌رووبنه‌وه‌ی ئاڵنگاریه‌كان.

