بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر رایگەیاند، کە ئەمساڵ بڕی 850 هەزار دینار لە بڕی هەر تۆنێكی گەنم بدرێتە جووتیاران، لە وەرگرتنی دانەوێڵە و بە بازاڕكردن هاوكاری جووتیاران دەكەین.
هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بۆ پارێزگای هەولێر بە سنووری ناوچەی مادەی 140 وە، چاوەروانی بەرهەمی سه‌رووی ملیۆنێك تۆن گەنم و دانەوێڵە دەكەین، ئەمساڵ بارانی باش باریووە و حكوومەتیش هاوكاری باشی جووتیارانی كردووە، بۆیە پێشبینی ده‌كرێت به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی گەنمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان زۆر باش بێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریی باشی پێشكه‌ش به جووتیاران كردووه به‌تایبه‌تی له پێدانی بنه‌تۆ و چاودێریكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی به‌رهه‌م به‌ده‌ست بهێنن.
بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر گووتی: لە وەرگرتنی دانەوێڵە و بە بازاڕكردن هاوكاری جووتیاران دەكەین، ئەوەی حكوومەتی فیدراڵی وەری بگرێت بۆیان وەردەگرین، ئەوەی دیكەش، چارەسەری بە بازاڕكردن و وەرگرتنیان دەكرێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی جووتیاران كراوه و به‌پێی ڕیزبه‌ندی ناوچه‌كانی ده‌ستپێكردنی دروێنه ده‌بێت.
هەروەها هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بڕیارە ئەمساڵ بڕی 850 هەزار دینار لە بڕی هەر تۆنێكی گەنم بدرێتە جووتیاران، هەروەها لیژنه‌ی باڵای به‌بازاڕكردنی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان له كۆتاییه‌كانی مانگی داهاتوودا، واده‌ی وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جووتیاران دانه‌وێڵه‌كانیان بگه‌یه‌ننه سایلۆكان.
رێباز یونس