لە گەڕی ٢٨ خولی ئینگلیزی ئارسناڵ توانی بە ٢ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوێت بەسەر یانەی چێڵسیدا،لە خولەکی ٢١ ویلیام سالیبا توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی ئەرسناڵ تۆمار بکات.
لە خولەکی٤٥+٢ مارتن هینکاپیێ توانی گۆڵی یەکسان بۆ یانەی چێڵسی تۆمار بکات،لە گێمی دووەم دا لە خولەکی ٦٦ جورێن تیمبەر توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ ئارسناڵ تۆمار بکات و لە خولەکی ٧٠ پێدرۆ نێتۆی یاریزانی چێڵسی بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.
بەم ئەنجامەش ئارسناڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولی ئینگلیزیە بە ٦٤ خاڵ هەرووەها چێڵسی بە ریزبەندی شەشەمی خولەکە دێت بە ٤٥ خاڵ.

