zagros news agency

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى: لە ئەمساڵەوە وانەى کوردى و عەرەبى ئەژمار دەکرێت و بڕیارى ئارەزومەندکردنی هەڵوەشاوەتەوە

 

پاڵپشت بە نوێترین نوسراوى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٢/٢٦) و کۆنوسى لێژنەى تایبەتمەندى ئەنجومەنى وەزیران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نوسراوێکى فەرمیدا بۆ وەزارەتى پەروەردە روونیدەکاتەوە کە (بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵوەشاوەتەوەو نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین) واتە لە ئەمساڵەوە نمرەى خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزە لەسەر بنەماى هەر حەوت وانەکە دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٣/٣) بە نوسراوى ژمارە (٤٢٢٥) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە و تیایدا هاتووە؛ ئاماژە بە نوسراوێکى تازەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران/ سەرۆکایەتى دیوان کە بە نوسراوى ژمارە (٧٠٢) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٦/٢/٢٦) ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کردوە کە بریتییە لە کۆنوسى لێژنەى پێکهێنراو بە بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە (١٦٨) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٩/٧) کە ناوەرۆکى کۆنوسەکە جەختدەکاتەوە لەسەر (هەڵوەشانەوەى بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى).

هەر لە نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵادا بۆ وەزارەتى پەروەردە رونکراوەتەوە کە بڕیارى ئارەزومەندانەى ئەژمارکردنى نمرەى وانەکانى کوردى و عەرەبى هەڵدەوەشێتەوە و نمرەى ئەم دوو وانەیە هاوشێوەى وانەکانى تر ئەژمار دەکرێن بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانى دواتر لە پۆلى دوانزەى ئامادەیین ، واتە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و ساڵانى دواتر داواکارى پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکانى هەرێم.

لە نوسراوەکەیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە وەزارەتى پەروەردە دەکات بفەرمون بە دوبارە ئاگادارکردنەوەى سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان بە مەبەستى ئاگادارى خوێندکاران و قوتابیان هەروەک پێشتر بە نووسراومان ژمارە (٩٨٨٤) لە ڕێکەوتى (٢٠/ ٥/ ٢٠٢٥) ئاراستەیان کرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیاری راگرتنی ئەفسەرە کوردەکەی سوپای عێراق هەلوەشایەوە

دڵشاد

تورکیا: بەرپرسێکی پەکەکەمان لە سلێمانی کوشت

سەڵاح

دوای هێرشی دەوحە تورکیا چالاکیی ئاسمانییەکانی لەنزیک عێراق و سووریا چڕکردۆتەوه

سەڵاح