zagros news agency

ئاوارەبوونی ٣٠ هەزار کەس لە لوبنان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە

بابار بالوش، پەیڤداری کۆمیسیۆنی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، نزیکەی ٣٠ هەزار کەس ئاوارە بوون و ڕوویان لە پەناگە و ناوەندەکانی حەواندن کردووە.
سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەکانی بقاع و باکوور و باشووری لوبنان، ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان کۆچبەر بوون.
بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی ٣٠ هەزار کەس لە پەناگە و ناوەندەکاندا جێگیر کراون، جگە لەمەش ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لەسەر ڕێگاکانی باشوور بەرەو بەیرووت بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆرەوە گیریان خواردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردنی پێشوەختە، توركیا دەكاتە دوو بەش

دڵشاد

پاریس سانجێرمان بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

یاسین

کۆبوونەوەیەکی باڵا له‌ نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان ئه‌نجام درا

سەڵاح