zagros news agency

دژوار فایه‌ق بۆ زاگرۆس: پێویستە عێراق دەرفەت بدا تا چەکی بەرگری لەدرۆن و موشەک لە ڕێگای هاوپەیمانان و ئەمریکاوه‌ بەدەست بێنین

 

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مادده‌ی 140 باس له‌ هێرشی گروپه‌ میلیشیاكان ده‌كات بۆ سه‌ر خاكی كوردستان و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ تائێستا کوردستان بەپێی دەستور بەشێکە لە دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵی بۆیە پێویستە عێراق ئەرکی پاراستنی هەرێمی کوردستان بەچاکی جێبەجێ بکات لە دەست درێژی ناوخۆیی یان دەرەکی .

دژوار فایه‌ق، بۆ زاگرۆس گوتی: “بۆ هێرشێک کە لەدەرەوەی عێراق دەکرێتە سەر کوردستان پێویستە عێراق هەڵوێست وەربگرێ باڵیۆزی ئەو دەوڵەتانە بانگ بکات بە فەرمی ناڕەزایه‌یتیان پێبگه‌یه‌نێت به‌شێوه‌ی نووسین، له‌ناوه‌نده‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش پێویستە سەرکۆنەی ئەو هێرشانە بکات و داوای ڕاگرتنیان بکات”.

له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی رۆژانه‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ له‌یاسا ده‌رچوه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر كوردستان، دژوار فایه‌ق، ئه‌وه‌ی خسته‌روو: بەنسبەت چەتە و میلیشیا و ئەوانەی لەدەرەوەی یاسادان لە عێراق چەکدارن، موشەکیان هەیە، درۆنیان هەیە، بە ئاشکرا شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێرشیان كردوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كوردستان، بۆیه‌ پێویست بە لیژنە و لیژنە کاری ناكات بۆ لێکۆڵینەوە، گروپ و کەسایەتییەکان دیارن، ئەوانە تیرۆرستن نایاساین گوێڕایەڵی دەوڵەتی عێراق نین، بۆیە پێویستە بە یاسایی تیرۆر و ئاژاوەنانەوە و هێرشبردنە سەر خەڵکی سڤیل سزا بدرێن و کۆنتڕۆڵ بکرێن، ڕێگایان پێنەدەن ئەو هێرشانە دووبارە بکەنەوە، بارەگا و چەکەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن.

ده‌شڵێت: “پێویستە عێراق چەکی بەرگری لە درۆن و مووشەک دابین بکات بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان، ئەمە شتێکی یاسایی و پیشەیە هەروەها پێویستە دەرفەت بدا بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەکی بەرگری لەدرۆن و موشەک لە ڕێگای دۆستانەوە لە وڵاتانی هاوپەیمان و ئەمریکا بەدەست بێنێ بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە و پاراستنی هەرێمی کوردستان”.

ناوبراو له‌باره‌ی هه‌ڵویستی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی جه‌نگی ئیسرائیل -ئێرانه‌وه‌، دژوار فایه‌ق ئه‌وه‌ی خسته‌روو: هەرێمی کوردستان بێلایەنە لەو شەڕ و ئاژاوانە، بەباشی دەزانێ ئەو کێشانە لەڕێگای دیالۆگ چارەسەر بکرێن، و هەوڵبدرێ عێراق نەبێتە بەشێک لەو شەڕە چونکە باروودۆخی سیاسی و ئابووری عێراق لەبارنییە و دۆخەکە ناسک و ئاڵۆزە، عێراق زەرەرمەند دەبێ بە تێوەگلانی لەم شەڕە .

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ کۆگاکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەربڕییەوە

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر پێشوازی له‌ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق دەکات

یاسین

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق هێرشی کردە سەر دۆڵی ئوردن

سەڵاح