شاندێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدڕاڵ بۆ تاوتوێکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاتنی شانده‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌ولێر بۆ تاووتوێكردنی پلانی وه‌رگرتنی بڕی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستانه.
ڕۆژی پێنجشەممە 11ی نیسانی 2024، وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بڵاویكرده‌وه: وەرزی بە بازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکرد و یەکەم بڕی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵ وەكو دەستپێكێك كه 4 بارهه‌ڵگر بوو وەرگیرا لەو پارێزگایە و پرۆسه‌كه پارێزگاكانی دیكه له ناوه‌ڕاست و باشوور ده‌گرێته‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشەوە.
وه‌زاره‌ت راشیگه‌یاندووه، له مانگی شه‌شدا ده‌ست ده‌كرێ به كڕینی گه‌نمی جووتیاران له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، یەك تۆن گەنمی ئەمساڵی جوتیارانیش له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بە 850 هەزار دینار وه‌رده‌گیرێت.