ئه‌ندامێكی خولی پیشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له دۆخی ئێستای عێراق ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات بارودۆخێكی خراپ دروست بووه له‌سه‌ر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كان و ده‌شیانه‌وێت په‌رله‌مان بكه‌نه مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی جه‌نگ.
مه‌حما خه‌لیل، بۆ زاگرۆس، گوتی: “پێشبینی ده‌كه‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق دوابكه‌وێت، ئه‌و دیمه‌نه‌ی بینیمان له به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و دروشم له‌دژی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌په‌رله‌مانی عێراق پێشێلكردنی هه‌موو قیه‌مێكی ئه‌خلاقی و په‌رله‌مانی بوو و ئه‌مه هه‌ولێكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تێكی دیكه، و ده‌یانه‌وێت له‌م رێگایه‌وه ئارامی و ئاسایشی عێراق بكه‌نه ئامانج”.
گوتیشی: “ئه‌م په‌رله‌مانه، به‌م شێوه‌یه ناتوانێت ئیداره‌ی دۆخه‌كه بكات و ره‌نگه په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت، چونكه حكوومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی، ناتوانێت كۆنترۆڵی گروپه میلیشیاكان بكات و ئه‌م گروپانه خه‌ریكه به 100 په‌رله‌مانتاره‌وه په‌رله‌مان ده‌كه‌نه مه‌یدانی خۆیان.

