کۆمپانیای پیکسار ئاهەنگی سەرکەوتنی نوێترین فیلمی ئەنیمەیشنی خۆی دەگێڕێت بە ناوی “Hoppers”، پێشبینی دەکرێت لە یەکەم کۆتایی هەفتەی نمایشکردنیدا پڵەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
ئەم فیلمە تەنیا لەناوخۆی ئەمریکادا داهاتی 40 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، کە ئەمەش گەورەترین دەستپێکی فیلمێکی ئەنیمەیشنی ڕەسەنە (Original) لە دوای فیلمی“Coco” لە ساڵی 2017ـەوە. لەسەر ئاستی جیهانیش، فیلمەکە چاوەڕوانی 85 ملیۆن دۆلار دەکات.
“Hoppers” نەک هەر لە ڕووی دارایی، بەڵکو لە ڕووی ڕەخنەگریشەوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و نمرەی 94٪ی لە“Rotten Tomatoes” هەیە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچێک دەکات بە ناوی مەیبڵ کە تەکنەلۆژیایەکی نوێ بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی هۆشی بۆ ناو ڕۆبۆتێکی شێوە جرجی ئاو (Beaver) بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا بکات.
فیلمەکە لە دەرهێنانی دانیال چۆنگە و کۆمەڵێک ئەکتەری وەک پایپەر کوردا و بۆبی مۆینیهان و جۆن هام دەنگیان پێبەخشیوە. بینەران ستایشی داهێنان و کۆمیدیای ناو فیلمەکەیان کردووە.

