zagros news agency

تورکیا هۆشداری توند دەداتە ئێران

سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا هۆشداری دەداتە تاران دوور بکەوێتەوە لەو ڕەفتارانەی ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە. بورهانەدین دوران، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار ڕایگەیاند: مووشەکێکی بالیستی کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، لە ئاسمانی شارۆچکەی “شاهینبێی” لە پارێزگای غازی عەنتاب، لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ناتۆوە تێکشکێنرا. ناوبراو جەختی کردەوە کە ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان لە بەرزترین ئاستدایە و پێویستە ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئیستانبوڵ لەهێرشێکی چەکداریدا 5 کەس بوونە قوربانی

یاسین

بیمەی ناوەندیی ئێران: نزیکەی ٣٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە هێرشەکانی ئەمریکایی و ئیسرائیلیدا زیانیان بەرکەوتووە

یاسین

میسر سەرکردایەتیی دانوستانەکانی ئازادکردنی بارمتەکانی غەززەی گرتە ئەستۆ

یاسین