zagros news agency

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بەردەوامە لە ڕکابەریکردن و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 34ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی فولهام میوانداری لیڤەرپوولی کرد.

 

لە ئەنجامدا ڕێدز توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە فولهام بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم هەردوو یانە چەندین هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتری و مەترسیان درووستدەکرد، تا لە خولەکی 32دا لیڤەرپوول یەکەم گۆڵی لەڕێگەی ئەلیکساندەر ئارنۆڵد بە لێدانێکی راستەوخۆ تۆمارکرد،

بەڵام لە خولەکی دووی کاتی زیادکراوی ئەو تایمە یاریزان کاستانی گۆڵی یەکسانی بۆ فولهام تۆمارکردەوە و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم کوڕانی کلۆپ بە ئاستێکی بەرزتر گەڕانەوە و لە خولەکی 53 گراڤنبێرگ گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد، هەوڵەکانی هەردوولا بەردەوامبوون تا لە خولەکی 72 دیگۆ جۆتا سێیەم گۆڵی ڕێدزی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی بە شێوەیەکی کاتی، فولهامیش لە پلەی 12دایە و 42 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچێستەر یونایتد بە پێشنیارەکانی بارسێلۆنا ڕازی بوو بۆ گواستنەوەی ڕاشفۆرد

یاسین

کۆپا ئەمریکا.. ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارتینێز گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

مەلیکەکەی هەولێر بۆ سالێکی تر سەلماندی مەلیکی هەولێر و کوردستان و عێراقە

دڵشاد