zagros news agency

حەشدی شەعبی: لە ئەنجامی ٣٢ هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا ٧٧ ئەنداممان کوژراو و بریندار بوون

حەشدی شەعبی لە دیالە، کەکووک، ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەدین، واسط و بابل هێرش کرایە سەر حەشدی شەعبی
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ٣٢ هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانیان لە پارێزگاکانی (دیالە، کەرکووک، ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەدین، واست و بابل). بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە ٢٧ ئەندامیان کوژراون و ٥٠ی دیکەش بریندار بوون؛ تەنیا لە هێرشەکانی ئەمڕۆشدا ٩ کوژراو و ١٠ بریندار هەبووە. حەشدی شەعبی جەختی کردەوە کە هێزەکانیان لە ئەرکی فەرمیدا بوون و هەموو دەنگۆیەکی پەیوەست بە بەشداریی ئەو بارەگایانە لە هێرشکردنە سەر بنکە ئەمریکییەکانی ڕەت کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا تێکدانی زەوییە کشتوکاڵییەکانی باشووری پایتەختی قەدەغە کرد

سەڵاح

لە زیقار 60 بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەستیان لە كار كێشایەوە

سەڵاح

عێراق، بە کۆمەڵێک قەیرانی گەورەی ئابوورییەوە پێ دەنێتە نێو ساڵی نوێوە

سەڵاح