پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای داسنیا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی دەزگای داسنیا.
ئەمڕۆ(١٥)ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەزگای داسنیا بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ڕەت دەبێ، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە ئێوە و بیسەران و بینەرانی هێژای ڕادیۆ و کەناڵەکانی تەلەفزیۆنەکانتان دەکەین.
دەزگای داسنیا وەکو تۆڕێکی ڕاگەیاندن لە پارێزگای دهۆک لە بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، خزمەتێکی بەرچاوی بە بوارەکانی ژیان کردووە، بۆیە شایانی دەستخۆشی و پێزانینن.
بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و چالاکییەکانتان.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣ ی ئاداری ٢٠٢٦

