zagros news agency

هەڕەشە ئەمنییەکان لە ئۆسکاری 2026 و ئەگەری هێرشی درۆنی

رێکخەرانی ئۆسکاری 2026 ڕایانگەیاند، ڕێوشوێنی ئەمنی توند دەگرنە بەر دوای ئەوەی هۆشدارییەک لەلایەن ئێف بی ئای بڵاوبووەوە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی درۆنی بۆ سەر کالیفۆرنیا.

 

بەرهەمهێنەران کاتی مولان و ڕاج کاپۆر جەختیان کردەوە، هاوکارییەکی نزیک لە نێوان پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس و دەزگا فیدراڵییەکان هەیە بۆ پاراستنی سەلامەتی میوانەکان و جەماوەر.

 

ئەم هۆشدارییانە دوای گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئێران دێت. هەرچەندە تا ئێستا هیچ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاهەنگەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام پارێزگاری کالیفۆرنیا ڕایگەیاند، بە وردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.

 

بەرهەمهێنەران دەڵێن ئامانجیان ئەوەیە هەمووان هەست بە پارێزراوی بکەن لە کاتی بەشداریکردن لە گەورەترین شەوی هۆڵیوودا.

 

ڕێوشوێنە ئەمنییەکان تەنیا ناو شانۆکە ناگرێتەوە، بەڵکو دەوروبەری ناوچەی ئۆڤیشنی هۆڵیوود و شوێنی وەستانی هەوادارانیش دەگرێتە بەر.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لقێ ئێک یێ پارتی: خەلکێ دهۆکێ و سێمێلێ ب خوینا زەڵال یا 17 شەهیدێن دلێر باژێڕێ خۆ ئازاد کر

سەڵاح

ئەشکەوتی هەزارمێرد بەسەرکرایەوە

ART

‎به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شاندنی دارایی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستی پێكرد

گوران