ڕۆژی دووشەممە (16ی ئاداری 2026)، بەپێی یاسای ژمارەی (12)ی ساڵی 2024 بۆ پشووە فەرمییەکان لە عێراق، بۆ یادی قوربانییانی تاوانەکانی حکومەتی بەعس بەرامبەر هەڵەبجە و هەڵمەتی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات دەوام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و ڕۆژی سێشەممە (17ی ئاداری 2026)، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

