zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستايشى ڕۆڵى کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/21،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە  یان برێم، کرد.

لە دیدارێکدا  سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانينی پێشكه‌ش به‌  برێم کرد بۆ خزمه‌ت و ڕۆڵى بەرچاوى لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندييه‌كان و دۆستايه‌تيى نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ژيان و ئەرک و وێستگەی داهاتووی کارکردنیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە،  برێم خۆشحاڵی و شانازیی خۆی بۆ کارکردنی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ نێچیرڤان بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئەو پشتگيرى و ئاسانكارييه‌ى لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشكه‌شيان كردووه‌.

جەختكردنه‌وه‌ له‌ خواستی دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی شارەوانییه‌كى سه‌ر به‌ جەهەپە دەستگیر كرا و لە بری ئەو قه‌یوم دانرا

سەڵاح

لە ئەمەریکا سیستەمی دیلیڤەری بە تەواوەتی دەگۆڕدرێت بۆ درۆن

یاسین

پێنج ئەندامی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئەردەبێڵ کوژران

یاسین