ئەمڕۆ یەکشەممە 15-3-2026
کەش/کاریگەری ئەم شەپۆڵەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمڕۆ بەردەوامی دەبێت باران بارین لە سەرجەمی ناوچەکەمان و زۆربەی کاتەکان بە شێوەی بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .ئەمڕۆ تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ڕێژەی دابارین بە شێوەی نمە بارانی کەم دەبێت لەسەر ناوچە جیا جیاکان بەڵام لە کاتەکانی ئێوارە لە ئەنجامی زیاد بوونی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست شەپۆڵی باران بارین کاریگەری زیاد دەکات باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان و ئیدارە سەربەخۆکانی (زاخۆ سۆران ) ناوچە جیا جیاکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک بە تایبەت (ئاکرێ بجیل دینارتە بەردەڕەش و شقلاوە کۆڕێ پیرمام بەشێک لە بارزان)ڕێژەی باران بارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت ,لە شەو درەنگ و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە بە چڕی دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان .
خێراى با / مامناوەند (10-20) کم / کاتژمێر .
ئاراستەی با / لە گۆڕاندا دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما /نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ , لە شەو درەنگدا کەمێک نزم دەبێتەوە .
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
پیرمام: 9 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی.
سبەى دووشەممە 16-3-2026
کەش/شەپۆڵی باران بارین بەردەوامی دەبێت لە کاتەکانی بەرەبەیان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە گەرمیان چڕترین ماوەی دابارین لە بەرەبەیان دەبێت . سنووری پارێزگای هەولێر ودهۆک باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێ ,لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە کاریگەری شەپۆڵی باران بارین تا ڕادەیەک لاواز دەبێت باران بارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت .
خێراى با / لەسەرخۆ (10 – 15) کم/کاتژمێر.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
تێبینی /لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆڵە هەورە تریشقە دەبێت و بەفر بارینیش لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان دەبێت .ئەگەری تەزرە بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە
15-3-2026

