zagros news agency

ناسنامەی ئەو شەش سەربازە ئەمریکییە ئاشکرا کرا کە لە عێراق گیانیان لەدەست دا

 

پێنتاگۆن بە فەرمی ناسنامەی ئەو شەش سەربازەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد کە ڕۆژی پێنجشەممە 12/3/2026، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانی فڕۆکەیەکی سەربازی لە ڕۆژئاوای عێراق گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/3/2026، پێنتاگۆن، ناسنامەی شەش سەربازی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوە و تێکشکانی فڕۆکەکەیان گیانیان لەدەست دا، هەر شەش سەربازەکە ئەندامی تیمی فڕۆکەیەکی تایبەت بە سووتەمەنی پێدانی ئاسمانی بوون.

ناسنامەی شەش سەربازەکە:

– جۆن کلینەر، تەمەن 33 ساڵ، خەڵکی ئۆبۆرن، ئەلاباما (هێزی ئاسمانی).

– ئاریانا ساڤینۆ، تەمەن 31 ساڵ، خەڵکی کۆڤینگتن، واشنتۆن (هێزی ئاسمانی).

– ئاشڵی پرویت، تەمەن 34 ساڵ، باردستاون، کێنتەکی (هێزی ئاسمانی).

– سێت کۆڤال، تەمەن 38 ساڵ، مۆریسڤیل، ئیندیانا (پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانی).

– کێرتس ئانگست، تەمەن 30 ساڵ، خەڵکی ویلمینگتن، ئۆهایۆ (پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانی).

– تایلەر سیمۆنس، تەمەن 28 ساڵ، خەڵکی کۆڵۆمبۆس، ئۆهایۆ (پاسەوانی نیشتمانیی ئاسمانی).

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ١٦هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە عارف ڕوشدی دەکات

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر

سەڵاح