ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، باس له بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق به‌بۆریی كوردستان- جەیهاندا بڕوات، ده‌ڵێت: “له ئاستی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی وڵاتانی جیهان كه په‌یوەستن به پرسی نه‌وت و وزه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشی ده‌كه‌ن له‌و هه‌نگاوه و ئه‌مه ده‌خه‌ری نیه‌تباشیی كوردستانه له چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كاندا”.
سامی ئۆشانا، بۆ زاگرۆس گوتی: “دوای ئەوەی هەردوو حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان رێک کەوتن، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه و جووڵه‌كانی بازرگانی له بازاڕەكانی جیهان زیاتر بووه، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی به‌تایبه‌ت له وڵاتانی تایبه‌ت به كرینی وزه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كاریگه‌ریی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده به‌هێزه له‌سه‌ر بڕیار و جووڵه‌ی بازرگانی له ناوچه‌كه و هیوادارین دوای ئه‌م هه‌نگاوه، بخێرا حكوومه‌تی عێراق هه‌نگاو بنێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیی هه‌رێمی كوردستان له‌و خاڵانه‌ی كه وه‌ك پێشنیار پێشكه‌شی كردبوون، چونكه به‌شێكی زۆریان ئابووریی كوردستان و عێراقیان له‌سه‌ر به‌نده» .
گوتیشێ: “به‌م رێکكه‌وتنه ده‌ركه‌وت كوردستان پره‌نسیبی نیوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ كرووه و هەرگیز بیری له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سیاسی نه‌كردووه، نیگەرانییەکانی رەواندەوە و گەشبینی بۆ دابینکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بازاڕی وزە گەڕاندووەتەوە کە بەهۆیەوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت چه‌ند دۆلارێك دابه‌زیوه، بەهۆی جەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و داخرانی گەرووی هورمز، هاوکات بەهۆی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ بازاڕەکانی جیهان سفر بووەتەوە، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان تاكه هیوا و ده‌رچه‌یه بۆ گه‌لی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه كه ده‌بێت به‌كه‌م سه‌یری نه‌كرێت.»

