zagros news agency

برایتۆن جارێکی دیکە برینەکانی لیڤەرپوڵی نوێکردەوە

لە گەڕی 31ی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی برایتۆن لەسەر یاریگای ئامێکس میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد،دوای یاریەکی ماندووکەر و تاقەتبەر برایتۆن توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر لیڤەرپوڵ تۆمار بکات و برینەکانی ئەو یانەیە نوێبکاتەوە.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە برایتۆنی خاوەن یاریگا پێشڕەوی گۆڵی کرد و لەخولەکی 14 دانی وێڵبێکی ئەستێرەی ئینگلیزی توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،بەڵام لیڤەرپوڵ لە خولەکی 30 لە ڕێگەی میلۆش کارکێش گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لەگێمی دووەمدا جارێکی دیکە برایتۆنی خاوەن یاریگا لە ڕێگەی دانی وێڵبێکەوە توانی پێشکەوێتەوە لە خولەکی 56 گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد
دوای ئەو گۆڵە لیڤەرپوڵ بەردەوام هەوڵی تۆماری گۆڵی دەدا،بەڵام تا کۆتایی یاریەکە ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە و برایتۆن یاریەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە لیڤەرپوڵ بردەوە.

بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵەکەی سڵۆت جارێکی دیکە کەوتە بەر گومانی هاندەران و بە کۆکردنەوەی 49 لەپلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکە دێت،لە ئەگەری بردنەوەی چێڵسی دەچێتە پلەی شەشەم
یانەی برایتۆنیش بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 43 خاڵ و بە شێوەی کاتی پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فیفا یاسەیەکی نوێ دەردەکات

یاسین

سەرۆکی یانەی ناپۆلی دەیەوێت گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێ بکاتەوە

یاسین

پاریس سانجێرمان بەنیازی بەدەست هێنانی محەمەد سەڵاحە

یاسین