zagros news agency

بایرن میونشن بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

 

لە گەڕی٢٧خولی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن توانی بە ئەنجامی ٤ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوێت بەسەر یانەی ئونیون بەرلین لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ٤٣ مایکڵ ئۆلیس توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی بایرن میونشن تۆمار بکات.

هەروەها لە خولەکی ٤٥+ گنابری توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات و لە گێمی دووەم داو لە خولەکی ٤٩ هاری کەین توانی گۆڵی سێیەم تۆمار بکات هەروەها گۆڵی چوارەم و کۆتایی لە خولەکی ٦٧ گنابری تۆماری کرد.

بەم ئەنجامەش بایرن توانی سێ خاڵی دیکە بەدەست بهێنێت و لە ریزبەندی یەکەم بمێنێتەوە بە ٧٠ خاڵ، ئونیون بەرلین لە ریزبەندی دەهەمی خولەکە دێت بە ٣١ خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی مباپێ بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دوادەکەوێت

یاسین

ڤاڵڤێردی: ئەوەی لە کلاسیکۆ ڕوویدا شێتانە بوو

یاسین

کاسیاس گومانی لە ئەنجامەکانی بەرشەلۆنە هەیە

یاسین