zagros news agency

مان یونایتد سکاڵا لە دژی ناوبژیوانی یاریەکەی بۆرنمۆس تۆمار دەکات

لە دوای ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی یاری نێوان بۆرنمۆس و مان یونایتد ڵە پرێمەرلیگی ئینگلتەرا،کە یاریەکە بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەک کۆتایی هات و مان یونایتد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا کاردانەوە لەسەر بڕیاری ناوبژیوان لەیاریەکە دەستی پێکرد.

لای خۆیانەوە یانەی مانچێستەر یونایتد سکاڵای یاسایی ناوبژیوانەکە تۆمار کردوە و داوایان لە فیدرسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردوە خێرا لێکۆڵینەوە بکات لە بڕیارەکانی ناوبژیوانەکە لەو یاریەدا.

دوای یاریەکە مایکڵ کارێکی ڕاهێنەری مان یوو وتی؛بەڕاستی زۆر نیگەرانم بەو بڕیارانەی ناوبژیوان لەیاریەکەدا دەیدا
لەو یاریەدا هاری ماگوایەر بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و دوو حاڵەتی گوماناوی پێناڵتیش بۆ مان یوو هەبوو،بەڵام ناوبژیوان هیچ قسەیەکی تێدا نەکرد.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید موژدەی گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی پێگەییشت

یاسین

ئینریکی: پاریس لە یاریزانەکان گرنگترە

یاسین

یارییەکانی گەڕی یەکەمی ئەمڕۆی پریمەرلیگ ئەنجامی سەیری لەخۆ گرت

یاسین