zagros news agency

هالاند لە بارسێلۆنا بیندراوە

 

دوای یاریەکەی دوێنێ شەوی جامی کاراباو،کە مان سیتی توانی بە دوو گۆڵی خاوێن لە ئارسێناڵ بباتەوە و بۆ جاری نۆیەم لەمێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوانی ئەو جامە،هەر دوای یاریەکە ئێرلینگ هالاند بەپەلە سەفەری شاری بارسێلۆنای کردوە.

بەپێی زانیاریەکان هالاند لەگەڵ باوکیدا سەفەری بارسێلۆنایان کردوە،ئەمەش لەپێناو پشوێکی کورتی یاریزانەکە لەپێناو ئاسوودە بوونی یاریزانەکە لەو حاڵە دەروونیە خراپەی یاریزانەکە تێیکەوتووە لەم ماوەیەدا.

بەپێی زانیاریەکان بێت ئەم سەفەرەی هالاند لەسەر داواکاری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نەرویج بووە،تاکو یاریزانەکە لەگەڵ هەڵبژاردەکە تەواو ئامادەبێت بۆ یاریە نێودەوڵەتیەکانی ئەم ماوەیە وە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هالاند پەیوەندی دەکات بە کەمپی هەڵبژاردەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکانی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن ڕاگەیەنرا

یاسین

چێڵسی بە گرێبەستێک دەیەوێت هەمووان شۆک بکات

یاسین

گەڕانەوەی ئالابا مێرکاتۆی ڕیال مەدرید لەناو دەبات

یاسین